Model:S1 34cmx18cm
نرخ : ٦٥،٠٠٠هەزار دینار شاشەی سەوز : نیە
نرخ : ٦٥،٠٠٠هەزار دینار شاشەی سەوز : نیە
ئەم مۆدێلە لە کاتژمێرە تایبەتە بۆ بەکارهێنانی ناو ماڵ یان ئۆفیس و شوێنی کارکردن ، تایبەتمەندی زۆری تێدایە و بانگ و زکر و ئاگادارکردنەوەی پێش بانگ و چەندین تایبەتمەندی تر کە لە خوارە ئاماژەی پێکراوە ، گرنگی ئەم کاتژمێرە ئەوەیە بانگی داهاتوو پیشان ئەدات ، کاتی بانگدانی نوێ ئەگۆڕیت بۆ بانگی داهاتوو ئەمەش ئاسانە بۆ زانینی کاتی بانگ و ئاڵۆزی کەم ئەکاتەوە .لەگەڵ ئەوەی بە هۆی کۆنترۆڵەوە ئەتوانرێت .هەموو کاتی بانگەکانی تر ببێنرێت .
هەندێک تایبەتمنەدی :
- بەوردیەکی زۆر ئیش ئەکات بێ پێش و دوا کەوتن .
- سیستەمی شەحنی تێدایە بۆ ماوەیەکی زۆر کار دەکات دوای بڕانی کارەبا .
- یەک باتری شەحنی تیدایە کە زۆر بەردەستە لەبازاڕدا و دەتوانریت بەکار هێنەر بیگۆڕێت بە بی لەحیم کردن بەئاسانی .
- چوار جۆر بانگدان ، دەتوانریت دیاریبکریت بۆکاتەکانی بانگ .
- چەندین جۆری زیکر کە دەتوانرێت پرۆگرام بکرێت هەموو چارەک یان نیو یان هەموو سەری سەعات لە سەعات ٩ی بەیانی بۆ دەی شەوکار دەکات .
- ئاگادارکردنەوەی پێش بانگ .
- توانای کز کردن و زیادکردنی دەنگ .
- کاتی بانگ دوو گڵۆپی بەینی سەعات ئەگۆڕێت بۆ شین بۆ ماوەی سی خولەک ئەمەش زۆر بەسوودە کەدەری ئەخات کە بانگی داوە .
توانای کزکردن وزیادکردنی ڕوناکی شاشە.
- دۆخی شەو :لەدوای ١٢:٠٠ شەو تا کاتی خۆرهەلاتن شاشەی چرکە،مانگ،وڕۆژ و ساڵ و کاتی نوێژەکان بێجگەلە بەیانی و خۆرهەڵاترن .دەکوژێنەوە و شاشە کز دەبن .
- گرنتی ئەلەکترۆنی ، بەرواری کڕینی کاتژمێرەکە لە خۆیدا خەزن دەکات بۆ پاراستنی مافی کڕیار بۆ گرنتی یەک ساڵ .
- بوونی زۆربەی کاتەکانی نویژ بەئاسۆی هەموو شارو شارۆچکەکانی عێراق و هەندێک شارەکانی ئێران.
چەندین تایبەتمەندی تـــر ..... .
battery Li ion 3.7Volt 18650